ئەمشەو چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەی خولیی خۆی بەست بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێ، ئەوەش پێش راگەیاندنی کۆتایی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن.
بەشی راگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: “سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی سەرۆک وەزیرانی پێشوو حەیدەر عەبادی کۆبوونەوە بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سوودانی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر قۆناغی دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران.”
ئاماژەی بەوەشدا کە کۆبووەنەوەکە “تاوتوێی داڕشتنی نەخشەڕێگەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ بە شێوەیەکی تەوافقی کرد.

