به‌رپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پارتی خاوه‌نی زیاتر له یه‌ك ملیۆن ده‌نگه و به‌و ئیراده‌وه پارتی به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنی زیاتر ده‌چێت و حكوومه‌تی داهاتووی عێراق به‌بێ پارتی دروست ناكرێت.
زانا مه‌لا خالید، بۆ زاگرۆس ئه‌وه‌ی خسته‌روو: ئه‌مرۆ سه‌ركردایه‌تی عێراق له هه‌رێمی كوردستانن و دوای ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ركردایه‌تی عێراق دێنه‌وه بۆ سه‌ری بڵند و گوێگرتن له پارتی دیموكراتی كوردستان، پارتی ئێستا ژماره‌یه‌كی به‌هێزه له عێراق و ناوچه‌كه به‌بێ پارتی حكوومه‌تی نوێی عێراق دروست ناكرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: پارتی به‌ئیراده‌یه‌كی به‌هێزی ملیۆن ده‌نگییه‌وه به ئامانه‌ته‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و متمانه گه‌وره‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات و رابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی راستگۆی گوتاری پارتی و خزمه‌تگوزاری كابینه‌ی نۆیه‌م هۆكاری ئه‌و ده‌نگه زۆره‌ی پارتی بوون.

