zagros news agency

دۆناڵد ترەمپ: گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەستیان پێ کردووە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە، ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامیی ئێران “بە توندی” خوازیاری گەیشتنە بە ڕێککەوتن و ئاشکرای کرد کە گفتوگۆکان لە نێوان هەردوو وڵاتدا دەستیان پێ کردووە.
ترەمپ لە میانی لێدوانەکەیدا ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی نۆڤەمبەر، ئاماژەی بەوە کرد کە پڕۆسەی گفتوگۆکان بەردەوامە و ئەم دانوستانانە دەکرێت ببنە هۆی “ڕووداوێکی باش”. ناوبراو جەختی کردەوە کە سەرەڕای هەڵوێستە ئاشکراکانی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی، تاران “زۆر مەیلی” لە ڕێککەوتنە.
سەرۆکی ئەمریکا وتی: “ڕەنگە ئەوان لە ڕووکەشدا شتێکی دیکە بڵێن، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە زۆر مەیلیان لە ڕێککەوتنە. پێم وایە شتێک ڕوو دەدات.”
ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد کە پێش جەنگیش هەردوو لا دەرفەتی گەیشتن بە ڕێککەوتنیان هەبووە، بەڵام ئەوکات ئەو ئامانجە بەدی نەهات. لێدوانەکانی ترەمپ ئاماژەن بۆ ئەگەری گۆڕانکاری لە پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و تاران.

هەواڵی پەیوەندیدار

هاتوچۆی سۆران: ئەو دەنگۆیەی باس لە پێدانی 10٪ـی پارەی سزاکان بە کارمەندانی هاتوچۆ دەکات دوورە لە ڕاستییەوە

سەڵاح

لاپۆڕتا هەواڵێکی خۆش رادەگەینێت

یاسین

دادوەرێك درایە بەر چەقۆ و كوژرا

سەڵاح