ئامادەکاری کراوە و، بڕیارە بەمنزیكانە دەست بكرێت بە دابەشكردنی 15 هەزار پارچە زەوی دیکە بەسەر فەرمانبەران .
مەریوان هادی بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر رایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەكانی هەولێر، تا ئێستا 14 هەزار پارچە زەویی دابەش كردووە.
راشیگەیاند: بەمنزیكانە 15 هەزار فەرمانبەری تر دەبن بە خاوەن زەوی خۆیان و ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی دەستی پێ كردووە.
دەشڵێت، تا ئێستا 42 هەزار فەرمانبەر فەرمانی وەرگرتنی زەویان لە سنووری شارەوانیی هەولێر گەڕاوەتەوە، ئێستا ئامادەكاری دەكرێت بۆ ئەوەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكان، ببێتە یەكەمین شوێن لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان كە زەویی بەسەر تەواوی فەرمانبەرانی سنوورەكەی دابەش كردبێت.

