zagros news agency

عێراقییەکان له تورکیاوه روویان له ئوردن کردووه بۆ کڕینی خانووبەره

 

عێراقییەکان لە ماوەی 10 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، بەپێی داتای بڵاوکراوەی “ئینفۆکس”، پلەی یەکەمیان هەیه لەنێو ئەو بیانییانەی زۆرترین کڕیارانی خانووبەرەن لە ئوردن.

داتاکان ئەوەیان خستەڕوو کە عێراقییەکان 448  یەکەی نیشتەجێبوونیان کڕیوە، کە ئەمەش ڕەنگدانەوەی بەردەوامی بایەخدانی زۆری ئەوانە بە بازاڕی خانووبەرەی ئوردنی.

لە پلەی دووەمدا سعودییەکان هاتوون بە کڕینی 325 یەکەی خانووبەرە

سوورییەکان لە پلەی سێیەمدان بە ژمارەی 196 یەکەی خانووبەرە.

ئەمریکا لە پلەی چوارەمدا دێت بە کڕینی 143 یەکەی خانووبەرە.

ئەم ژمارانە جۆرایەتییەکی ئاشکرا لە جووڵەی وەبەرهێنانی خانووبەرە لە شانشینی ئوردن دەردەخەن، لەکاتێکدا بازاڕی ئوردن بەردەوامە لە سەرنجڕاکێشی بۆ دانیشتووان و بیانییەکان بە هەمان شێوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەكان وەڵامی چەند دەزگایەكی راگەیاندن دەداتەوە

یاسین

ڕووسیا: سەرکردەکانی ئەمەریکا، فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا بە هاوبەشی هێرشەکەی کرۆکۆس دەزانێت

یاسین

دادگای هۆرمزگان ئاماری کۆتایی قوربانییانی تەقینەوەکەی بەندەرعەباسی ڕاگەیاند

یاسین