zagros news agency

ژماره‌یه‌ك کۆچبەری نایاسایی لە سەیدسادق دەستگیرکران

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەکانی پۆلیس کە 10 کۆچبەری نایاسایی بەڕەگەز ئەفغانی هاتونەتە سنووری قەزای سەیدسادق، لەهەڵمەتێکدا مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادق توانیان سەرجەمیان دەستگیر بکەن.

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی وتیشی، لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا کۆچبەرەکان دانیان بەوەدانا کە بەنایاسایی لە ئێرانەوە هاتونەتە هەرێمی کوردستان و بەنیاز بوون بچنە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەو بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 39 لەیاسای نشینگە ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

هەواڵی پەیوەندیدار

مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە بادینان یادی ١٦ی ئاب بەرز ڕادەگرێت و پێشوازی لە جەماوەر دەکات

سەڵاح

كارزان هه‌ناره‌یی بۆ زاگرۆس: گروپه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق هه‌وڵی ته‌واویان ئه‌وه‌یه‌ كوردستان راكێشنه‌ ناو جه‌نگه‌وه‌

دڵشاد

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا

سەڵاح