zagros news agency

هەولێر …چەند گەڕەک لە پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای گەیاندنی ئاو سوودمەند بوونە

 

پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر، كە یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەم و لەسەر ڕاسپاردە و فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە گوژمەی ( 480 ملیۆن دۆلار ) لەلایەن کۆمپانیای (هێمن گرووپ) جیبەجێكرا و بە گوژمەی ( 25 ملیار دینار )یش لەلایەن ( کۆمپانیای کەیوەن ) دەست بە دانان و دابەشکردنى تۆڕى ئاوى ناوخۆ و بەستنەوەى بە هێڵە سەرەکیەکانى پڕۆژەكە كرا، بە تەواوبوونی هەردوو قۆناغی کێشەی کەمئاوی تا 30 ساڵی داهاتوو لە شاری هەولێر چارەسەر كرد، لە قۆناغی یەکەمی ئاو بە 32 گەڕەک گەیشت و لە قۆناغی دووەمیشدا نزیکەی 50 گەڕەکی شاری هەولێر ئاوی پێگەیشت. لە گەڕەکی تورەقەوە تا حەسارۆک، بنەسڵاوە، دارەتوو، ژیان و قەتەوی، مامزاوە و گەڕەكەكانی تری سنووری هەر 6 شارەوانییەكەی هەولێر گرفت و كێشەی كەم ئاویان نەمان.

 

پڕۆژەكە لە 2024.9.8 لەلایەن سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بەردی بناغەی داندرا و لە 2025.11.6 بەكۆتا هاتوو و هەردوو هێڵی پڕۆژەكە كەوتەكار، كە لەماوەی یەک کاتژمێردا نزیکەی ( 20 هەزار مەتر سێجا ) ئاو فلتەر دەکات کە بۆ خواردنەوە دەشێت، ئەو ڕێژەیەش دەکاتە کۆی هەموو ئەو ئاوەی لە هەرسێ پرۆژەی ئیفراز و کۆی ئەو بیرانەی ئاو بۆ هەولێر دابین دەکەن و لە کۆگاکانی دابەشکردنی ئاوی پڕۆژەكە بە چوار بۆری گەورە ئاو دەگەینرێتە شاری هەولێر بەمجۆرە:-

 

بۆری یەکەم، 1200 ملیمەتر ئاو لە سێبیرانەوە دەگوازێتەوە و بە شەقامی 150 مەتریدا تێدەپەڕێت تا ڕێگای کۆیە، لەو ئاڕاستەیە ژمارەیەک لقی لێدەبێتەوە کە ئاو دەگوازنەوە بۆ ‘شێخەشل، گەزنە، بەحرکە، پیرزین، شاوێس، سێبەردان و ناوچەی پەرە پێدانی پیڕەش و سەرجەم شارەكانی نیشتەجێبووی وەبەرهێنان لەسنوورەكە’.

 

بۆری دووەم، لە نزیک فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە دێتە ناوشار، تا دەگاتە شەقامی بەحرکە و ئاو بۆ گەڕەکەکانی ئەم سنورە دابین دەکات.

 

بۆری سێیەم، 1200 ملیمەتر ئاو لە دەرەوەی شەقامی 120 مەتریەوە دەگوازێتەوە بۆ ناوچەکانی ‘مامزاوە، قەتەوی، ژیان، تۆبزاوە ئەحمەد، دارەتوو، بنەسلاوە، هەشتی حەسارۆک و کەسنەزان.

 

بۆری چوارەم، لەناوەوەی شەقامی 120 مەتریەوە ئاو دەگوزێتەوە بۆ گەڕەکەکانی 32ی پارک، شادی، بەهاری نوێ، بەهاری کۆن، کوردستان، کرێکاران، نێرگز، ڕاستی و 94ی باداوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

جولیان مۆر بە “لەبیرچوونەوە” جیهانی هۆشیار کردەوە

ART

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی ماڵئاوايى له‌ باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا کرد

یاسین

لە مانگێکدا 18 هاووڵاتی لە ئێران لەسێدارە دراون

یاسین