ئەو هاوڵاتیانەی کە تاوەکو ئێستا پێوەری ئاویان نەبەستووە داشکاندنێکی گەورەیان بۆ دەکرێت.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر، بڵاوی کردەوە: “لە هەنگاوێکی کردەییداو لە بەر بەرژەوەندی گشتی و بە ئامانجی سوودمەندبوونی هاووڵاتیان بە بەستنی پێوەری ئاو و کەمکردنەوەی قەرزی کەڵەکەبووی کرێی ئاو لەسەر هاووڵاتیان وە هەروەها کەمکردنەوەی بەفیرۆدانی ئاو ، ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا کە دەرفەتێکیتر بدات بەو هاوڵاتیانەی کە تاوەکو ئێستا پێوەری ئاویان نەبەستووە ، لە بەرواری (٢٤ / ١١ / ٢٠٢٥) تاوەکو بەرواری (١ / ٤ / ٢٠٢٦) .”
ئاماژەی بەوەش داوە، داشکاندن و لێخۆشبوونەکە بەم شێوەیە دەبێت:”ئەو هاووڵاتیانەی لەدەروەی سەنتەری شارەكانن نرخی کرێی ئاو لە ٤٥ هەزارەوە کەمدەکرێتەوە بۆ ١٠ هەزار و بۆ سەنتەری شارەكانیش لە ٤٥ هەزارەوە کەمدەکرێتەوە بۆ ٢٠ هەزار دینار و لەم بڕەش داشکانی (٪ ٢٠) بۆ دەکرێت بەو مەرجەی پابەند بێت بە بەستانی پێوەری ئاو.”
جەختی کردووەتەوە، لەبەیانیەوە بەڕێوەبەرایەتی ئاو ئامادەدەبێت بۆ ڕایی کردنی مامەڵەی هاووڵاتیان لەژێر ڕۆشنایی بڕیارەکە و داواش لە هاووڵاتیانی دەکەن سوود لە دەرفەتەکە وەربگرن.

