کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بڵاویکردەوە، مانگی ڕابردوو هەناردەی نەوتی خاوی عێراق، زیاتر بووە لە 110 ملیۆن بەرمیل.
کۆمپانیای سۆمۆ لە بارەی هەناردەی نەوت بۆ مانگی تشڕینی یەکەم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بڕی 110 ملیۆن و 923 هەزار و 47 بەرمیل نەوتی خاو هەناردەکراوە.
کۆمپانیای سۆمۆ ئاماژەی بەوەشکرد، هەناردەی نەوتی خاو لە کێڵگەکانی نەوتی بەسرە 104 ملیۆن و 816 هەزار و 106 بەرمیل بووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەناردەی نەوتی خاوی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا پێنج ملیۆن و 834 هەزار و 864 بەرمیل بووە. هەناردەی نەوتی کێڵگەکانی کەرکووکیش بۆ ئوردن 272 هەزار و 77 بەرمیل بووە.
لەبارەی داهاتی نەوتیش سۆمۆ ڕایگەیاند، حەوت ملیار و 30 ملیۆن و 689 هەزار و 366 دۆلار و 5 سەنت بووە.

