چاودێرێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌مه بۆ 11 هه‌مین جاره هێرش ده‌كرێته سه‌ر كێڵگه‌نه‌وتی و گازییه‌كان، به‌تایبه‌ت كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆر ، له چه‌مچه‌ماڵ ئه‌مه‌ش به ئامانجی لێدانه له پێگه‌ی ئابووری كوردستان و ژێرخانی وزه كه دواجار به‌رپرسیاریه‌تی حكوومه‌تی عێراقه كه هه‌نگاوی جدی بنێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی بكه‌رانی ئه‌و هێرشه.
خه‌لیل خۆشناو، بۆ زاگرۆس گوتی: “داواكارین حكوومه‌تی عێراق، به‌زووی بێته‌سه‌رخه‌ت و بكه‌رانی هێرشكردنه سه‌ر كیڵگه‌ی گازی كۆرمۆر بدۆزرێنه‌وه و سزابدرێن، ئه‌وه 11 هه‌مین جاره هێرش ده‌كرێته سه‌ر كێڵگه‌گازییه‌كان به‌تایبه‌ت كۆرمۆر به ئامانجی ئه‌وه‌ی كه وێنای كوردستان له ئاستی جیهان وانیشان بده‌ن كه نائارامه له‌رووی وه‌به‌رهێنان و كاری كۆمپانیاكانه‌وه و ئه‌و پیشكه‌وتنانه‌ی وكردستان بوه‌ستێنن.
ئه‌وه‌شی ختسه‌روو:شەمشەمە کوێرەکانی تاریک پەرستی ونەیارانی ڕووناکی ئەوانەی ناحەزن و پەروەردەی تاریک پەرستین ،دەیانەوێت تیشکی ڕوناکی بکوژێننەوە ، هێندە شەڕانگێزو ناخ پیسن،ئەگەر بۆیان بکرێت بەر لە تیشکی خۆر یش دەگرن بۆ ئەوەی ڕووناکی وگەرمی نەگات بەم هەرێم و خاکە ،بەڵام بۆیان ناچێتە سەر . هه‌رچی زووه داواكارین له هێزی هاوپه‌یمانان كه پارێزگاری له پێگه نه‌وت و گازییه‌كانی كوردستان بكات و سیسته‌می دژه موشه‌ك له‌و ناوچانه جێگیر بكرێت.

