zagros news agency

ئەمەریکا هەموو بریارەکانی دەربارەی پەنابەرانی ڕاگرت

 

ئەمەریکا دوای ڕوداوی تەقەکردنەکەی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو کە ئەندامانی پاسەوانی نیشتمانی لە نزیک کۆشکی سپی کردە ئامانج، کۆمەڵێک ڕێکاریی نوێی دژی کۆچبەران گرتەبەر.

جۆزێف ئێدلۆ، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ڕەگەزنامە و کۆچبەری ئەمەریکا، لە پلاتفۆرمی ‘ئێکس’ نووسیویەتی، “فەرمانگەکە بڕیاری ڕاگرتنی هەموو بڕیارەکانی پەیوەست بە پەنابەران داوە، تا ئەو کاتەی دڵنیا دەبنەوە کە هەموو بیانییەک لەژێر لێکۆڵینەوە و وردترین پشکنیندان” جەختیشی کردەوە، “هەمیشە سەلامەتی گەلی ئەمەریکا لە پێشینەی کارەکانیانە.”

هاوکات مارکۆ ڕوبیۆ ڕایگەیاند، “وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بڕیاری ڕاگرتنی پێدانی ڤیزای داوە بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە بە پاسپۆرتی ئەفغانستان گەشت دەکەن” ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەمەریکا هیچ کارێکی لە پێشینەتری نییە لە پاراستنی نەتەوەکەمان و گەلەکەمان.”

هەروەها دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا ڕایان نەگەیاندووە، ئایا ئەو ڕێکارە نوێیانە کاتییە یان درێژخایەن، هاوکات دەزگا پەیوەندیدارەکان بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوەی کە بووەتە هۆی دەرکردنی ئەم بڕیارە.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، تۆمەتبارێک لە نزیک کۆشکی سپی تەقەی لە ئەندامانی پاسەوانی نیشتمانی کردووە، دوو پاسەوانی بریندار کرد، دواتر بریندارەکان گواستراونەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی ناوچەکە، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر لەبارەی دۆخی تەندروستیان ئاشکرا بکرێت. هاوکات تەقەکەرەکەش دەستگیر کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

شرۆڤەکاری فەرەنسی: پەیامی ئیسرائیل ئەمە دەگەیەنێت سوپای پاسداران لە هیچ شوێنک ئاسایشی نییە

سەڵاح

سەردانی سەرۆکوەزیرانی قەتەر بۆ تاران و لێدوانەکانی دۆنالد ترەمپ

یاسین

بنستان عصمت: چجاران پارتی دیموکراتی کوردستان خو ژخەلکی جودانەکریە

سەڵاح