zagros news agency

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 30-11-2025

کەش / لە ئەنجامی هاتنی نزمە پاڵە پەستۆی لاواز بۆ سەر ناوچەکەمان کەشی ناوچەکەمان بەم شێوەیە دەبێت  ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پێشبینی نمە باران لە سەر هەندێ ناوچەی شاخاویی هەیە  بەشێوەی نمە بارانی پچر پچری  کەم لە کاتەکانی ئێوارە و شەو .

خێراى با / لەسەرخۆ ( 5 – 15 ) کم/ک.

ئاراستەی با /  باکووری ڕۆژ هەڵات دەبێت.

پلەکانی گەرما /  نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.

مەوداى بینین /  لەنێوان ( 7– 9) کم دەبێت.

 

 

سبەى دووشەممە 1-12-2025

کەش/  لە ئەنجامی بەردەوامی ئەو نزمە پاڵە پەستۆ لاوازەی کە تا کاتەکانی نیوەڕۆ بەردەوامی دەبێت , پێشبینی دەکەین سبەی ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور بێت , هەروەها پێشبینی باران دەکەین لە سەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و بە شێک لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی , و ئەگەری دروست بوونی هەورە تریشقە هەیە , لە دوای نیوەڕۆ  کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە و ئاسمان دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور.

خێراى با / لەسەرخۆ  ( 5 – 15 ) کم/ک, لە پارێزگای سلێمانی دەگاتە (20-25)کم/ک

ئاراستەی با / باکووری ڕۆژ هەڵات دەبێت .

پلەکانی گەرما / نزم  دەبێتەوەبە (2-3) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

مەوداى بینین /   ( 7 – 9) کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 21پلەی سیلیزی

سلێمانی : 20پلەی سیلیزی

دهۆک : 20 پلەی سیلیزی

زاخۆ  : 20  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 22 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 18 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 22 پلەی سیلیزی

سۆران : 18 پلەی سیلیزی

 

 

30 – 11- 2025

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی یەکەمین بەشی پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان دەکرێتەوه

یاسین

دەسەڵاتی دادوەریی عێراق: دواکەوتنی خشتەکانی بودجە پێشێلکردنی دەستووره

یاسین

لە سیدەکان بە گوژمه‌ی 378 ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌ك جێبه‌جێ ده‌كرێت

یاسین