سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، حکوومەت و هاوپەیمانی گەل پابەندن بە سەرکەوتنی پرۆسەی دەستپێشخەری “تورکیا بەبێ تیرۆر”.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەمیانی گوتارێکیدا لە ئیستانبوڵ گوتی، تورکیا لەسەر ڕێگایەکدایە، کە بە نەهێشتنی تیرۆر و بڵاوبوونەوەی برایەتی و سەقامگیریی کۆتایی دێت.
ئەردۆغان گوتیشی: “هەتا لە گەیشتن بە ئامانجی تورکیا بۆ دەوڵەتێکی دوور لە تیرۆر نزیک ببینەوە، کردەوەی تێکدەرانە و هەڵمەتی میدیایی و چالاکییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان زیاتر دەبێت.”
ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێکی زۆری ئەوانەی خۆیان بە نەیاری حکوومەت دەزانن، دەرکەوتن کە خیانەتکارن و سەر بە ڕێکخراوی گولەنن و وەک بریکار بۆ دوژمنانی تورکیا کاردەکەن.
لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی “تورکیای بێ تیرۆر”، پەکەکە لە 12ـی ئایاری ڕابردوودا، لە وەڵامی بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بڕیاری خۆ هەڵوەشاندنەوەی دا.

