zagros news agency

 

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پرۆسەی دابەشکردنی مووچە بەشێوەی دیجیتاڵی فراوانتر بووە و بۆ مووچەی مانگی نۆ، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ڕێگەی (هەژماری من)ـەوە مووچە وەردەگرن، 600 هەزار کەسی تێپەڕاندووە.

وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، بۆ مووچەی ئەم مانگە (مانگی ئەیلوول)، زیاتر لە 600 هەزار مووچەخۆری مەدەنی، خانەنشین و کەسوکاری شەهیدان مووچەکانیان بەشێوەی دیجیتاڵی وەردەگرن.

10 هەزار خانەوادەی شەهیدان دەچنە ناو سیستەمەکە

خاڵێکی نوێی ئەم مانگە ئەوەیە کە بۆ یەکەمجار، زیاتر لە 10 هەزار خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان لە سەرانسەری کوردستان، مووچەکانیان لە ڕێگەی کارتەکانی “هەژماری من” و بەشێوەی دیجیتاڵی وەردەگرن.

 

ئامار و ژێرخانی پڕۆژەکە

بەپێی ئامارەکانی وەزارەت:

تا ئێستا زیاتر لە 900,000 مووچەخۆر خۆیان لە پڕۆژەکەدا تۆمار کردووە.

زیاتر لە 500 ئامێری ڕاکێشانی پارە (ATM) لە شار و شارۆچکە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان جێگیر کراون، کە ٢٤ کاتژمێر لە خزمەت هاوڵاتییاندان.

جێگەی ئاماژەیە، پڕۆژەی “هەژماری من” یەکێکە لە دەستپێشخەرییە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەم کە لە ساڵی 2023 لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕاگەیەندرا، بە ئامانجی بەبانکیکردنی مووچە و مۆدێرنکردنی سیستەمی دارایی لە هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

تالیبان لە بەڵخ بە جەلد لە سێ کەسی دا

یاسین

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: نەوتی سپی بەسەر ملیۆنێک و 300 هەزار خێزان دابەش کراوە

سەڵاح

چاڤی هه‌واڵێكی ناخۆشی پێده‌گات

یاسین