zagros news agency

نیگەرانیی فەرەنسا لەسەر هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بێت جن

فەرەنسا نیگەرانیی خۆی دەربارەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باژارۆکی بێت جن و قوربانییانی ئەم هێرشە نیشان دا.
جان باتیست فاڤر، بەرپرسێکی کاروبارەکانی باڵوێزخانەی فەرەنسی لە دیمەشق، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکسدا نووسیوویەتی ئەوان داوا لە ئیسرائیل دەکەن ڕێز لە سەروەری و یەکپارچەییی خاکی سووریا بگرێت. فاڤر گوتی، ئەو هێرشە بووەتە هۆی ژمارەیەکی زۆری قوربانیی سڤیل و داوای لە هەموو وڵاتانی ناوچەکە کرد لە هەوڵە بەردەوامەکان تێوەگڵێن بۆ ئەوەی سووریا ببێتە نێوەندێکی ئاشتی و ئەولەهیی بۆ بەرژەوەندیی گەلی سووریا و وڵاتانی دیکە دەڤەرەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڤەژین مزیری: پارتی لخۆشی و نەخۆشیا یا دگەڵ خەلکێ خۆ

یاسین

هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە زیاد دەکرێت

یاسین

عه‌لی حسێن: به‌ دڵنیاییه‌وه‌ هه‌ڵبژاردن له‌ كاتی دیاریكراوی خۆیدا ده‌كرێت

سەڵاح