zagros news agency

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن دەکات

ڕۆژی سێشەممە 2ی کانوونی یەکەمی 2025، لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن کرد کە پێکهاتبوو لە بەڕێز ماسامیچی سوگایا بەرپرسی دۆسیەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن و بەڕێز ئاکیارا ئیندۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق و چەند دیپلۆماتکاری تری ژاپۆن.
لە دیدارەکەدا شاندی میوان پیرۆزبایی سەرکەوتنی پارتی و بەدەستهێنانی زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگیان لە سەرۆک بارزانی کرد و بە نیشانەیەکی ڕوونیان لە پێگەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەناو خەڵک هەژمار کرد. هەروەها ستایشی ئەو بووژانەوە و پێشکەوتنەیان کرد کە لە هەرێمی کوردستان هاتۆتە ئارا و بە هۆکارێکی گرنگیان لەقەڵەم دا بۆ گەشەسەندنی وەبەرهێنانی بیانی، و ئامادەیی وڵاتەکەشیان ڕاگەیاند بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بواری جۆراوجۆر لەگەڵ هەرێمی کوردستان. شاندی وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن هەروەها نیگەرانیی خۆیان بۆ هێرشی ئەم دواییەی سەر کۆرمۆر نیشاندا و وێڕای ئیدانەکردنی ڕایانگەیاند کە ئەم هێرشانە دژی سەقامگیریی وزە و ئابووریی عێراق و ناوچەکەیە.
هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی گەرمی شاندی میوان پێشوازی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەردوولای کرد و ڕایگەیاندن گەلی کوردستان هەمیشە ڕوانگەیەکی ئیجابیان بۆ گەل و دەوڵەت و شارستانیەتی ژاپۆن هەبووە. سەرۆک بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە هۆکارەکانی پشت هێرشەکەی سەر کۆرمۆر ڕایگەیاند کە ئەم جۆرە هێرش و هەڕەشانە کاروانی پێشکەوتنی هەرێم ناوەستێنێت. لەدرێژەی قسەکانیدا سەرۆک بارزانی ڕۆشنایی خستە سەر پڕۆسەی سیاسیی عێراق و قۆناغی دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و کەموکوڕییەکانی یاسای هەڵبژاردن و ئاستەنگەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی لە عێراق.
ئایندەی کورد لە سوریا و هەنگاوەکانی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوون.
May be an image of the Oval Office, dais and text

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمەریكا بۆ هاووڵاتیانی لە عێراق: لە شوێنی مانەوەتان بمێننەوە و مۆبایلەکانتان بارگاوی بكەن و ئاو و خواردن هەڵگرن

یاسین

وەزارەتی ناوخۆ: لە سەدا 96 زیارەتکاران عێراقیان جێهێشتووە

یاسین

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای زیقار و پاسەوانەکانی دەستگیر کران

سەڵاح