نووسه‌رێكی كورد ئاماژه به‌وه ده‌كات كه كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر واتای خۆی هه‌یه به‌تایبه‌ت بۆ ئێستای هه‌رێمی كوردستان كه گرنگی پێكه‌ی ده‌رده‌خات له‌ناوچه‌كه.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 3ـی کانوونی یەکەمی 2025، لە ڕێوڕەسمێکدا باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە هەولێر دەکرێتەوە، کە بە گەورەترین کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە دادەنرێت لەسەر ئاستی جیهان باڵەخانە نوێیەکە بە فەرمی لەلایەن مایکڵ ڕیگاس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری بەڕێوەبردن و سەرچاوەکان دەکرێتەوە.
پڕۆژەکە کە بەردی بناغەی لە 6ـی تەممووزی 2018 دانراوە، تێچووەکەی زیاتر لە 795 ملیۆن دۆلار بووە و لەسەر ڕووبەری 51 فەدان (206 هەزار مەتر دووجا) دروستکراوە.
له‌م باره‌وه، حامید گه‌وهه‌ری، نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار بۆ زاگرۆس گوتی: “كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له جیهاندا له هه‌ولێر ده‌رخه‌ری په‌یوه‌ندی سه‌ركه‌وتووه له‌نێوان هه‌ولێرو واشنتۆن، كه ده‌رخه‌ری گرنگی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه وه‌ك هه‌رێمێكی به‌هێز له ناوچه‌كه‌دا و كردنه‌وه‌ی ئه‌و كونسوڵخانه‌یه گه‌ره‌نتییه به‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا باوه‌ریان به كورد هه‌یه به‌وه‌ی كورد ده‌توانێت ئاشتی و ئارامی له ناوچه‌كه بپارێزرێت و هاوده‌م و هاورێی دۆستی ئه‌مه‌ریكابێت له ناوچه‌كه”.
راشی گه‌یاند: كردنه‌وه‌ی ئه‌م كونسوڵخانه‌یه واتای گه‌وره‌ی هه‌یه له‌رووی سیاسی و دیپلۆماسییه‌وه چونكه پێگه‌ی هه‌ولێر له‌رووی سیاسییه‌وه به‌هێزتر ده‌كات”.

