فڕۆکەیەکی جەنگیی هێزی ئاسمانیی ئەمەریکا لە ویلایەتی کالیفۆرنیا تێکشکا و خۆی کێشا بە بینای بارەگایەکدا، بەڵام زیانی گیانی لێنەکەوتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، فڕۆکەکە لە جۆری “ئێف-16” (F-16) بووە و لە کاتی فڕیندا لە کالیفۆرنیا تووشی کێشە بووە، بەو هۆیەوە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و کەوتووەتە خوارەوە بۆ سەر بارەگایەک.
سەبارەت بە چارەنووسی فڕۆکەوانەکە، سەرچاوەکان پشتڕاستیان کردووەتەوە کە فڕۆکەوانەکە توانیویەتی پێش بەرکەوتنی فڕۆکەکە بە زەوی، خۆی هەڵبدات (ئیجێکت بکات) و بە سەلامەتی ڕزگاری بێت.
هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەکان بۆ زانینی هۆکاری تێکشکانی فڕۆکەکە دەستیپێکردووە.

