ڕوسلی مالیكی، ڕۆژنامه‌نووس و توێژه‌رى سیاسیی عێراقی كه نیشته‌جێی ده‌ره‌وه‌ى عێراقه، له‌باره‌ى بڕیاره‌كه‌ى ئه‌مڕۆی حكوومه‌تى عێراق سه‌باره‌ت به دانانى حزبولڵاى لوبنانى و حووسییه‌كانى یه‌مه‌ن له لیستى تیرۆر و دواتر په‌شیمانبوونه‌وه له‌وبڕیاره، ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ” هەر شتێک لە ڕۆژنامه‌ى وەقایعی عێراقی بڵاوبکرێتەوە، یەکلایی بووه‌ته‌وه و هیچ سڕینەوە یان دەستکاریکردنێکی تێدا ناکرێت، تەنها بە بڕیارێک یان یاسایەک نەبێت”.
ئاماژه به ڕوونكردنه‌وه‌ى په‌شیمانبوونه‌وه‌كه ده‌كات و ده‌ڵێت: “ئەوەی لەبارەی بلۆككردنى پارەی حووسییەکان و حزبوڵا لە وەقایعی عێراقی دەرچووە، بڕیارێکی یەکلاکەرەوەیە و بانگەشەی پاشگەزبوونەوە لێی تەنها بۆ هێورکردنەوەی ڕای گشتییه و هیچی تر”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “ئه‌وه‌ى له‌باره‌ى په‌شیمانبوونه‌وه‌كه بڵاوبووه‌ته‌وه، ڕاست نییه و بۆ میدیایه، ڕاستییه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه حكوومه‌تى عێراق پاره‌ى حزبوڵاى لوبنانى و حووسییه‌كانى بلۆككردووه و بڕایه‌وه”.
پێشتر سەرچاوە ئاگادارەکان و میدیا عێراقییەکان ئاشکرایان کرد، حکوومەتی عێراق لەو بڕیارەی پاشگەز بووەتەوە کە تێیدا ناوی (حزبوڵای لوبنان) و (ئەنساروڵا – حووسییەکانی یەمەن)ی خستبووە لیستی تیرۆر و بلۆککردنی سامانەکانیانەوە.
عێراق، نووسراوێکی دەرکردبوو کە تێیدا ڕێنمایی دابوو دەست بەسەر ماڵ و سامانی ژمارەیەک گرووپ و کەسایەتیدا بگیرێت، کە ناوی حزبوڵا و حووسییەکانیشی تێدابوو، ئەمەش وەک بەشێک لە جێبەجێکردنی لیستە نێودەوڵەتی و عەرەبییەکان بۆ تیرۆر.
بەڵام دوای بڵاوبوونەوەی ناوەڕۆکی بڕیارەکە، دەستبەجێ لایەنە سیاسییەکانی نزیک لە “چوارچێوەی هەماهەنگی” و گرووپەکانی “مقاوەمە” لە عێراق کاردانەوەی توندیان نیشان دا و گوشارێکی زۆریان خستە سەر حکوومەت بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە.
لەو چوارچێوەیەدا، سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە حکوومەتی عێراق بڕیاریداوە کار بەو لیستە نەکات و ڕێکارەکان دژی ئەو دوو گرووپە ڕابگرێت.
شایەنی باسە عێراق بەشێکە لەو بەرەیەی کە بە “میحوەری مقاوەمە” ناسراوە و پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ حزبوڵا و حووسییەکان هەیە، بۆیە بڕیاری لەو شێوەیە بە پێچەوانەی سیاسەتی دەرەوە و ناوخۆی ئێستای بەغدا لێک دەدرایەوە.

