شەوی ڕابردوو لەلایەن کەسانی گێرەشێوێن لە شاری کۆیە و گۆڕستانی کریستییانەکان، ژمارەیەک کێل و قەبری کریستییانەکان شکێندراون، ئێمە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی ئیدانەی ئەم کارە تێکدەرانە دەکەین، کە دژی مێژووی ھاوبەش و پێکەوەژیانی ئاینییە، داوا لەدەزگا و لایەنە پەیوەندیدارەکانی قەزای کۆیە دەکەین، بەدواداچوون بکرێ و بکەرانی ئەم کارە ترسنۆکانەیە دەستنیشان بکەن و دواتر ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە.
کەس وکاری کۆچکردوان دڵنیادەکەینەوە، کە وەزارەتمان ھەموو گۆرەکان وەک خۆی نۆژەندەکاتەوە .
وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئاینی
٤⁄١٢⁄٢٠٢٥

