zagros news agency

ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو دووپاتی داوای ئیمارات بۆ خاوەندارێتیی دوورگەکانی دەکاتەوە

 

ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو، جارێکی تر داوای ئیماراتی لەسەر خاوەندارێتیی دوورگە سێیەکانی کەنداوی فارس دووپات کردەوە. لە دوایین دانیشتنی چل و شەشەمین کۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندامی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو، کە ڕۆژی چوارشەممە، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، لە بەحرەین بەڕێوە چوو، سەرۆک وڵاتانی ئەندام بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک جارێکی تر داوای خاوەندارێتیی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبییان لەسەر دوورگە سێیەکانی کەنداوی فارس خستە ڕوو و ڕایان گەیاند: “هەر جۆرە چالاکییەکی ئێران لە دوورگە سێیەکاندا لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتییەکان ناکۆکە.”

لەو بەیاننامەیەدا بە خستنەڕووی ئەو داوایە کە ئەم ئەنجوومەنە پشتگیری لە “مافی سەروەریی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لەسەر سێ دوورگەی تەنبی گەورە، تەنبی بچووک و ئەبوموسا” و سەروەری “لەسەر ئاوە هەرێمییەکان، سنووری ئاسمانی، فلاتتی کیشوەری و دەڤەری تایبەتیی ئابووری” دەکات، هاتووە: “هەر جۆرە هەنگاوێکی ئێران لەم سێ دوورگەیەدا، کە بریتییە لە چالاکییەکانی بووژانەوە، جێگیرکردنی هێز و بنکە سەربازییەکان، و هەروەها ئامادەبوونی بەرپرسانی فەرمی، ڕەت دەکرێتەوە و لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتییەکان ناکۆکە.”

ئێران لە سەردەمی پێش و دوای شۆڕشی بەفرانباری ١٣٥٧ی خۆیدا، هەمیشە داوای ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و وڵاتە عەرەبییەکانی تری سەبارەت بە خاوەندارێتیی سێ دوورگەکەی کەنداوی فارس ڕەت کردووەتەوە و ئەم دوورگانەی بە بەشێکی دانەبڕاو لە قەڵەمڕەوی خۆی ناو بردووە. ئەمە لە کاتێکدایە کە وڵاتانی عەرەبی، هەمیشە لە کۆبوونەوە ساڵانەکانیاندا داوای هاوشێوەیان دەخەنە ڕوو و لە ئێران دەخوازن کە ئەم دوورگانە ڕادەستی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو بکات.

لەو بەیاننامەیەدا هەروەها پرسی کێڵگەی گازیی ئارەش خراوەتە ڕوو و داوا کراوە کە بەرهەمهێنان لەم کێڵگە گازییەدا دەبێت بە شێوەیەکی تایبەت لە دەست هەردوو وڵاتی سعودیە و کوەیتدا بێت. ئێران پێشتر بە ڕەتکردنەوەی ئەم داوایەی وڵاتانی عەرەبی، جەختی کردبووەوە کە پرسی ئەم کێڵگە گازییە “باسێکی تەکنیکی و یاساییە” و ئێران بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان، مافی ئامادەبوون و بەرهەمهێنان لەم کێڵگەیەدا هەیە.

لە بەیاننامەی کۆبوونەوەی سەرۆکی وڵاتانی کەنداو هەروەها هاتووە کە هەر جۆرە دەستدرێژییەک بۆ سەر سەروەریی یەکێک لە ئەندامەکان، بە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئاسایشی گشت ئەندامەکان دەژمێردرێت. ئەم بەیاننامەیە هەروەها بە جەختکردنەوە لەسەر هەوڵدان بۆ دروستکردنی ڕۆژهەڵاتێکی نێوەڕاستی بێ چەکی ئەتۆمی و چەکەکانی تری کۆمەڵکوژ، گوتوویەتی کە ئەمە دەبێتە هۆی ڕێگریکردن لە پێشبڕکێی چەکی و یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیریی دەڤەرەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ شاندێكى كه‌نيسه‌ى ئه‌رتۆدۆكسى ڕووسى كۆبووه‌وه‌

سەڵاح

لە پارێزگای نەجەف خەڵک لەبەر بێ‌کارەبایی دێنە سەر شەقامان

یاسین

پێشانگەهەکا وێنەیان بو زاروکێن تووشبوویی ب تەلاسیمایێ هاتە ڤەکرن

سەڵاح