وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات کە پشوویەکی 10 ڕۆژی لە ناوەندەکانی خوێندن دەست پێ دەکات.
سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بڕیاردراوە بە ڕاگەیاندنی 10 ڕۆژ پشوو لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان.
بەگوێرەی لێدوانەکە، پشووەکە گشتگیر دەبێت و سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن و دامەزراوە پەروەردەییەکان دەگرێتەوە.

