کەش / ئاسمان هەور و کاریگەری شەپۆلی باران بارین بەردەوام دەبێت لەسەرجەم ناوچەکەمان , لەسنووری پارێزگای هەولیر و دهۆک بارانی مامناوەند دەبێت و دابارین بەشێوەی لێزمە بارانی پچڕ پچڕ و هەندێ کات نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبێت , لەکاتی لێزمە باران ئەگەری هەورە تریشقە هەیە . هەروەها لەسنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە وئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی ڕاپەڕین بارانی بە لێزمە و بەخوڕ دەبارێت لە زۆربەی کاتەکان , لەگەڵ هەورەتریشقە و زیادبوونی خێرای با, هەندێ کات بە هۆی بارانی بە لێزمە پێشبینی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەکرێت , کاریگەری ئەم شەپۆلە بەدرێژایی ڕۆژی سێ شەممە لەسەر ناوچەکەمان دەمێنێتەوە.
لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییە بەرزەکان ئەگەری بەفر بارین هەیە .
خێراى با / لەسەرخۆ – مام ناوەند ( 15 – 25 ) کم/ک.
ئاراستەی با / لەگۆڕاندایە.
پلەکانی گەرما / کەمێک نزم دەبێتەوە بە (1 – 2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 6 – 8 ) کم دەبێت.
سبەى چوارشەممە 10-12-2025
کەش/ لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری شەپۆلی باران بارین ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و هەندێ کات نیمچە هەور دەبێت, لە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک هەندێ کات نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بارانی مامناوەند دەبارێت, هەروەها لە سەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەری بەفر بارین هەیە, وە لە کاتەکانی بەرە بەیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین هەندێ کات لێزمە باران دەبێت ,تا کاتەکانی نیوەڕۆ , کاریگەری ئەم شەپۆلە لە سەر ئەم ناوچانە دەمێنێتەوە , پاشان کاریگەری شەپۆلی باران بارین لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لەسەرجەم ناوچەکەمان لاواز دەبێت .
خێراى با / لەسەرخۆ – مام ناوەند ( 10– 20 ) کم/ک
ئاراستەی با / گۆڕاو دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەوداى بینین / ( 7 – 9 ) کم دەبێت. لەکات
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی
دهۆک : 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 14 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
سۆران: 13پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 15 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 10پلەی سیلیزی
گەرمیان : 15 پلەی سیلیزی.
9 – 12- 2025


