zagros news agency

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا: پشتیوانی خۆمان بۆ سوریایەکی ئارام و ئاوەدان دووپات دەکەینەوه‌

 

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، خۆڕاگری گەلی سووریا بەرز دەنرخێنین و پشتیوانی خۆمان بۆ سوریایەکی ئارام و ئاوەدان دووپات دەکەینەوە.

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، خۆشگوزەرانی سووریا بەندە بە پێکەوەژیانی ئاشتیانەی لەگەڵ هەموو دراوسێکانی.

مارکۆ ڕوبیۆ گوتیشی: ئێمە خۆڕاگری گەلی سووریا بەرز دەنرخێنین و پشتیوانی خۆمان بۆ سوریایەکی ئارام و ئاوەدان دووپات دەکەینەوە، کە پێکهاتەکان لەخۆ بگرێت و لەگەڵ هەموو وڵاتە دراوسێکانی بە ئاشتی بژی.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشکرد، هەنگاوەکانی حکوومەتی سووریا و پشتیوانی هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان بۆ دیمەشق گرنگە.

سەرۆکی سوریا لە یەکەم سەردانی سەرۆکی سوریا بۆ واشنتۆن لەدوای سەربەخۆیی سوریا لە ساڵی 1946، مانگی ڕابردوو لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ هاوتا ئەمریکیەکەی لە کۆشکی سپی وتووێژی ئەنجامدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوەتەوە

سەڵاح

رێگه‌وبانی راپه‌ڕین: ئەو هاوڵاتیانەی بە نیازن بچن بۆ سۆران و هه‌ولێر و دهۆك دەتوانن ڕێگەی بەدیل بەکار بێنن

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە سویسرا

سەڵاح