zagros news agency

شیڤرۆنی ئەمریکی نزیکە لە وەرگرتنی کیڵگەی نەوتی قورنە-2ـی ڕۆژئاوا

 

وەزیری نەوتی عێراق لەگەڵ کۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمەریکی گفتوگۆی کردووە بۆ ئەوەی لە جێگای کۆمپانیا ڕووسیەکە کێڵگەی ڕۆژئاوای قورنە 2 وەرگرێت.

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، “حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوت، پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمەریکی کرد و باس لە بابەتەکانی پەیوەست بە پەرەپێدانی کەرتی غاز و نەوت کرا.”

لە کۆبوونەوەکەدا داوا لە کۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمەریکی کرا لە جێگەی کۆمپانیای لوک ئۆیلی ڕووسی کێڵگەی قورنە 2ـی ڕۆژئاوا بگرێتە دەست.

ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، وەزارەتی نەوتی عێراق بانگهێشتی چەند کۆمپانیایەکی نەوتی ئەمەریکی کرد بۆ ئەوەی بچنە دانوستان و کێبڕکێ سەبارەت بە بەدەستهێنان و پەرەپیدانی کێڵگەی قورنە-2ـی ڕۆژئاوا لە بەسرە.

دوای ئەوەی ئەمەریکا سزای بەسەر هەردوو گەورە کۆمپانیای وزەی ڕووسیا ‘ڕووسنەفت و لوک ئۆیل’دا سەپاند، کۆمپانیای لوک ئۆیل لە 19ـی تشرینی دووەم، کارکردنەکانی لە کێڵگەی قورنە-2ـی ڕۆژئاوا ڕاگرت.

کێڵگەی نەوتی ڕۆژئاوای قورنە-2ـی بەسرە یەکێکە لە گەورەترین کێڵگە نەوتییەکانی باشووری عێراقە. لە ساڵی 1973 دۆزرایەوە، ئەم کێڵگەیە بەردێکی بناغەی ئابووری عێراقە، بەشدارییەکی بەرچاوی هەیە لە زیادبوونی بەرهەمهێنانی نەوتدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا هەوڵ دەدات سزای زیاتر بخاتە سەر ئێران

یاسین

وەزارەتی دارایی ئیسرائیل: شەڕی دژی ئێران نزیکەی ١١.٥ ملیار دۆلار تێچووی هەبووە

سەڵاح

غازی حه‌سه‌ن له‌ئه‌مه‌ریكاوه‌ بۆ زاگرۆس: له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا په‌یوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا و كوردستان ده‌چێته‌ قۆناغێكی زۆر گرنگه‌وه‌

یاسین