zagros news agency

هاتوچۆی سۆران: ئەو دەنگۆیەی باس لە پێدانی 10٪ـی پارەی سزاکان بە کارمەندانی هاتوچۆ دەکات دوورە لە ڕاستییەوە

 

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی هەواڵێکی ناڕاست بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت، هیچ بڕیارێک نییە کە ڕێگە بە ئەفسەر و کارمەندانیان بدات ڕێژەیەک لە پارەی سزای سەرپێچییەکان بۆ خۆیان وەربگرن.

 

ڕۆژی سێشەممە، 9ـی کانوونی یەکەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، دوای بڵاوبوونەوەی بابەتێکی بێ بنەما لە یەکێک لە پەیجە لۆکاڵییەکانی سنوورەکە، کە گوایە ئەو ئەفسەر و کارمەندانەی لەکاتی ئەنجامدانی سەرپێچی لەلایەن شۆفێرانەوە پسوڵە تۆمار دەکەن، ڕێژەی (10٪)ـی بڕی سزاکە بۆ ئەوان دەگەڕێتەوە، بە هەموو شێوەیەک ئەم هەواڵە ڕەتدەکەنەوە.

 

هاتوچۆی سۆران شۆفێران و هاووڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە کە: “هیچ بڕیار و ڕێنماییەکی دارایی لەم جۆرە لە لایەن وەزارەتی ناوخۆوە دەرنەچووە و تەواوی هەواڵەکە نادروستە.”

 

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، داوا لە سەرجەم پەیج و دەزگاکانی ڕاگەیاندن کراوە کە بەڕاستگۆیانە و دڵسۆزانە هەواڵەکان بڵاوبکەنەوە و نەبنە هۆکاری تێکدانی باری دەروونی شۆفێران و هاووڵاتییان.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆكی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی کەنیسەی ئەرتۆدۆکسی ڕووسی دەکات

سەڵاح

ژمارەیەک کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران

یاسین

کەشناسی: باران بارین لە زۆربەی ناوچەکان کۆتای دێت

سەڵاح