ئەمرۆ سێشەممە ڕێکەوتی 9/12/2025 تیمی وەڵامدانەوەی خێرا(RRU) سەر بە بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگای هەولێر بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ژینگە پارێزی هەولێر لە گوندی قەریەتاغ لە کۆڵانێک ئاو کۆ دەبێتەوە بەمەبەستی هەماهەنگی تیمەکان دەگەنە شوێنی پێویست.
دوای گەیشتنی تیمەکانی وەڵامدانەوەی خێرا(RRU) توانیان ئاوی کۆڵانەکان دوور بخەنەوە بۆ شوێنیکی تر و لەئەنجامدا چەند ماڵێکی ئەو گوندە توشی زیان بوون بەهۆی ئەوەی ئاو چووتە ناو ماڵەکان.
گوندی قەریەتاغ دەکەوێتە سنوری ناحیەی شەمامکی سەر بە پارێزگای هەولێر بە دووری نزیکەی 15 کیلۆمەتر لەشاری هەولێر دوورە.













