لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پێش یاری نێوان ئینتەر میلان و لیڤەرپوڵ ئاڕن سڵۆتی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ گلەیی ئاڕاستەی موحەمەد سەڵاحی ئەستێرەی میسڕی یانەکەی دەکات و بەوە تۆمەتباری دەکات هەندێ قسەی هەڵەی لە میدیاکان کردوە.
ئاڕن دەربارەی ئەو بابەتی ڕۆیشتنی سەڵاح دەڵێت؛ من ناتوانم قسە لەسەر ئەوە بکەم،کە لەگەڵمان دەمێنێتەوە یان نا،بەڵام ئەو کردارەی هەڵەبوو هات لەبەردەم میدیاکاندا هەندێک بابەتی هەستیاری باس کرد چونکە ئەوانە بەدەست ئێمەن تاکو ڕێگا بەیاریزانان بدەین قسەی لەسەر بکەن لەپێش میدیاکان،ئێمە ڕاشکاوانە پێمان وتووە ناتوانێت لەگەڵ ئێمە سەفەر بکات بۆ یاری بەرامبەر ئینتەر میلان و پێش یاری لیدزیش پێمان وتووە یاری ناکات.
شایەنی باسە لە ئێستادا کێشەی گەورە لەنێوان موحەمەد سەڵاح و کارگێڕی لیڤەرپوڵ هەیە و یاریزانەکە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا بەڕاشکاوانە باسی لەوە کرد بوو کەسانێک هەن نایانەوێت لە لیڤەرپوڵ بمێنێتەوە.
“سەرکار ڕێبوار”

