zagros news agency

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

 

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو و لێکەوتنەوەی گیانلەدەستدانی دوو هاووڵاتی، پیاوێکی تەمەن 72 ساڵ و ئافرەتێکی 22 ساڵ و برینداربوونی 12 هاووڵاتیی دیکە، دەستبەجێ بەڕێز وەزیری تەندروستی و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی چەمچەماڵ، چاودێریی ڕێکارەکانی فریاگوزاری نەخۆشان و قوربانیانی ئەم ڕووداوە کرا و لەلایەن تیمەکانی فریاگوزاری و ئەمبوڵانس و لە هۆڵی پێشوازی لەلایەن پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی کاری پێویست و خێرا ئەنجام درا.

دەشڵێ:  لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ئەم ڕووداوە، دەستبەجێ هەموو ڕێکارێکی تەندروستی گیرایە بەر.

دەشڵێ: مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام لەسەر هێڵ و پرسینەوە و بەدواداچوونی ڕوداووی لافاوەکە بووە.

“سوپاسی بەڕێزان بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی و بەڕێوەبەر و تیمەكانی پزیشكی فریاكەوتن و تیمەكانی فریاگوزاری و پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەی چەمچەماڵ دەكەین كە دڵسۆزانە بە ئەركی خۆیان هەڵساون و لە خزمەت هاووڵاتییاندا”.

هەواڵی پەیوەندیدار

پڕۆژەی ڕووناکی ( کارەبای 24 کاتژمێری) گەیشتە زاخۆ

یاسین

ڕاوێژکارێكی سوودانى: مووچە مسۆگەرە و خەرجییەکان کۆنترۆڵ دەکرێن

سەڵاح

تیمی پارتی چاوەرێی فەرمانی سەركردایەتی دەكەن بۆ كشانەوە لە بەغدا

دڵشاد