سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی (سپاه پاسداران) لە ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، پشتڕاستی کردەوە کە سێ کەس لە هێزەکانی لە شاری زاهیدان، ناوەندی پارێزگای سیستان و بەلووچستان، لە پێکدادان لەگەڵ چەکدارانی نەناسراو کوژراون. بەپێی ڕاگەیاندنی پەیوەندییە گشتییەکانی بنکەی قودسی هێزی زەمینیی سوپای پاسداران، هێزەکانیان لە لایەن “گرووپە تیرۆریستی و دوژمنکارەکان” هێرشیان کراوەتە سەر و ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بەم گرووپانە لەو دەڤەرەدا بەردەوامە.
لە لایەکی ترەوە، وێبسایتی مافی مرۆڤی “حاڵ وەش” بڵاوی کردووەتەوە کە چوار ئۆتۆمبێلی سوپای پاسداران لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ بنکەی خۆیان لە دەڤەری سنووریی لار لە زاهیدان، لە لایەن چەکدارانەوە کراونەتە ئامانج، و لە ئەنجامدا فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای پاسداران لە لار کوژراوە. دەڤەری سیستان و بەلووچستان بەردەوام گۆڕەپانی پێکدادانەکانی نێوان هێزە سەربازی و ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و چەکداران بووە.
هەواڵی پێشوو

