zagros news agency

کەشناسی هەرێم: لە هەندێ ناوچە بەفر دەبارێت

 

کەش / ئاسمان  بەگشتی لەنێوان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت لەکاتەکانی دوایی نیوەرؤ تاکوو ئێوارە  ئەگەری نمە بارانی کەم کەم هەیە لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم وە ناوچەکانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخو و پارێزگای دهۆک وە هەروەها ناوچە شاخاوییەکانی سنووری ئیدارەی سۆران لەگەل برێکی کەم لەبەفر بارین لە ناوچە شاخاوویە بەرزەکاندا.

.

 

خێراى با / لەسەرخۆ ( 5 – 15 ) کم/ک.

ئاراستەی با /  باشووری خۆرهەڵات.

پلەکانی گەرما /  بەگشتی نزیک دەبێتەوە ناوچە شاخاویەکان نەبێ کەمێک نزم دەبنەوە بە  (1 – 2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.

مەوداى بینین /  لەنێوان ( 7 – 9) کم دەبێت لە کات و شوێنی دابارین لە نێوان (5- 7 ) کم دەبێت.

 

 

سبەى هەینی 12-12-2025

کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەکاتەکانی بەیانی زوو نمە باران  سەرەتا لەناوچە سنووریەکانی رۆژئاوا وە هەروەها ناوچە شاخاویەکانی باکوور دەست پێدەکات پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێم , وەهەروەها بەفر لەناوچە شاخاویە بەرزەکان دەبارێت زیاتر لەناوچە سنووریەکان , کاریگەر ئەم شەپۆلە دابارینە  بەردەوامی دەبێت بۆ رۆژی شەممە بەتایبەتی لەناوچەکانی سنووری رۆژهەڵات (پارێزگای سلێمانی و هەلەبجە).

خێراى با / لەسەرخۆ – مام ناوەند   ( 10– 20 ) کم/ک

ئاراستەی با /  باشووری خۆرهەڵات دەبێت .

پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (1-3 )  پلە  دەبێتەوە لە  تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

مەوداى بینین /   ( 4 – 6) کم دەبێت. لەکات

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 13 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 10 پلەی سیلیزی

دهۆک : 11 پلەی سیلیزی

زاخۆ  : 12  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 13 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 10 پلەی سیلیزی

سۆران: 10پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 11 پلەی سیلیزی

ئامێدی: 8پلەی سیلیزی

گەرمیان : 15 پلەی سیلیزی.

 

 

11 – 12- 2025

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیسرائیل: هێزی ده‌ریاوانیی سوریامان لە نێو برد

یاسین

بارسێلۆنا توانی سێ خاڵی گرنگ بەدەست بێـنـێـت

یاسین

جه‌لال شێخ نووری: دابڕاندنی شارەدێی كۆكس له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق، پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره‌

سەڵاح