zagros news agency

ئۆکراین لە دەریای ڕەآ هێرشی کردە سەر نەوتھەڵگرێکی دیکەی ڕووسیا

 

 

سوپای ئۆکراین جارێکی دیکە هێرشی کردووەتە سەر نەوتھەڵگرێک لە دەریای ڕەش، کە بەشێکە لە “کەشتیگەلی سێبەر”ی ڕووسیا. بەگوێرەی ڕاپۆرتی چەند میدیایەکی ئۆکراینی، بە پشتبەستن بە سەرچاوە هەواڵگرییەکان، لەم هێرشەدا وەک هێرشەکانی پێشوو، لە “شەپاد” یان (کەشتیی بێفڕۆکەوانی دەریایی) بەکارهاتووە.

ئەو نەوتھەڵگرەی کرایە ئامانج، کە ناوی “داشان”ە و لەژێر ئاڵای وڵاتی کۆمۆرۆسدا کاری دەکرد، هی “کەشتیگەلی سێبەر”ی ڕووسیا بووە و بە ڕەوانەکەرەکانی (transponders) کوژاوەییەوە، لە ڕێگادا بووە بۆ بەندەری نوۆرۆسیسکی ڕووسی. هاوکات، لە کاتی هێرشەکەدا، ئەم نەوتھەڵگرە لە دەڤەری ئابووریی تایبەتیی ئۆکرایندا بووە.

“کەشتیگەلی سێبەر” پێکهاتووە لە کۆمەڵێک نەوتھەڵگری کۆن، کە زۆرجار خاوەندارێتییان ناڕوونە و سیستەمی دیاریکردنی شوێنی خۆیان دەکوژێننەوە بۆ ئەوەی نەوتی ڕووسیا بەقاچاخ بگوازنەوە، بەمەش سزاکانی نێودەوڵەتیی سەپێنراو بەسەر ڕووسیادا تێدەپەڕێنن کە بەهۆی داگیرکردنی ئۆکراینەوە سەپێنراون.

ئەمە سێیەمین (یان بەپێی هەندێک سەرچاوە چوارەمین) هێرشی لەم شێوەیەیە لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا. پێشتر لە ڕۆژانی ٢٨ و ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، ئۆکراین دوو نەوتھەڵگری دیکەی “کەشتیگەلی سێبەر”ی ڕووسیای بە ناوەکانی “کایرۆس” و “ڤیرات” کردبووە ئامانج، کە ئەوانیش بە “شەپاد” و لە دەڤەری ئابووریی تایبەتیی ئۆکرایندا هێرشیان کرابووە سەر و لە ڕێگادا بوون بۆ بەندەری نوۆرۆسیسک. تورکیا ناڕەزایەتی دەربڕیوە لەبارەی ئەم هێرشانە و بە “پەرەسەندنێکی نیگەرانکەر” ناوی بردوون. هاوکات، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا، هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی کردووە و گوتی، ڕێگەی ئۆکراین بۆ دەریای ڕەش دەبەستێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئۆمەر چەلیک: پرۆسەی ئاشتی بووەتە سیاسەتی دەوڵەت

دڵشاد

سێ کەس تووشی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە بوون

سەڵاح

کەشناسی هەرێم : پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە

سەڵاح