zagros news agency

نەتەوە یەکگرتووەکان: زیاتر لە ١٧٠ هەزار پەنابەری سووری لە ئۆردنەوە گەڕاونەتەوە

 

کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR) ڕایگەیاند کە پڕۆسەی گەڕانەوەی پەنابەرانی سووری بۆ وڵاتەکەیان بەردەوامە و لەدوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ەوە، زیاتر لە ١٧٠ هەزار پەنابەر لە ئۆردنەوە گەڕاونەتەوە بۆ ماڵەکانیان لە سووریا.

بەگوێرەی کۆمیسیۆنەکە، سەرەڕای گەڕانەوەی بەردەوام، تا کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ زیاتر لە ٤٢٧ هەزار پەنابەر لە ئۆردن ماونەتەوە. پێشبینی دەکرێت ژمارەی پەنابەرانی سووری لە ئۆردن تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ بۆ نزیکەی ٤١٥ هەزار کەس و تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦ بۆ نزیکەی ٢٩٠ هەزار کەس کەم بێتەوە.

پێشتر لە مانگی ئاب و تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، کۆمیسیۆنەکە و پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی (WFP) ڕایانگەیاندبوو کە بەهۆی کەمیی یارمەتییەکانەوە، دەڤەری نیشتەجێبوونی پەنابەران ڕووبەڕووی قەیرانێکی مرۆیی توند دەبێتەوە. پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی هۆشداریدا کە بەهۆی کەمیی بودجەوە، یارمەتییە خۆراکییەکان و هاوکارییە نەقدییەکان بۆ دەیان هەزار پەنابەری سووری لە ئۆردن لە سەرەتای کانوونی دووەمی ٢٠٢٦دا دەوەستێنرێن.

فۆنداکۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان (یونیسێف) داوای ٢٢٩.٥ ملیۆن دۆلاری بۆ ساڵی ٢٠٢٦ کردووە بۆ گەیشتن بە ٣.١ ملیۆن کەس، لەنێویاندا ١.٩ ملیۆن منداڵ، لە میسر و ئۆردن و تورکیا بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی گەڕانەوەی خۆبەخشانە و خزمەتگوزارییە گرنگەکان. کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە گەڕانەوەی پەنابەران دەرفەتێکی مێژووییە بۆ ئاشتی و سەقامگیری لە سووریا، بەڵام پشتگیری نێودەوڵەتی خێرا و بەرچاو پێویستە بۆ ئەوەی ئەم ئاراستەیە بەردەوام بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە سەر ئەرکی سەرۆکی حکومەت، تەرمی یاریزانی پێشووی یانەی هەولێر (فەیزۆ) دەگەڕێنرێتەوە هەولێر

یاسین

ڕه‌شنووسی ماسته‌رپلانی وه‌زاره‌تی كاره‌با ته‌واو بوو

سەڵاح

ڤیدیۆیەکی دزەپێکراوی دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە هاووڵاتیانی توڕەکردووە

سەڵاح