zagros news agency

ریال بەرگریکارێکی یانەی ئارسناڵی کردوتە ئامانج

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئینگلیزی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاندووە، یانەی ریال مەدرید ئارەزووی گواستنەوەی یەکێک لە ئەستێرەکانی ئارسناڵ دەکات لە هاوینی داهاتوودا.

 

یانەی ریال مەدرید هەوڵی بەهێزکردنی هێڵی بەرگریی دەدات لە داهاتوودا، دوای ئەو دۆخەی وەرزی ڕابردوو لە ئەنجامی پێکانەکانی ئیدر میلیتاو و دەیڤد ئالابا، دواتر ڕۆیشتنی ناچۆ فێرناندێز لەم وەرزەدا.

 

بەگوێرەی تۆڕی فوتبۆڵ ئینسایدەری بەریتانی، یانەی ریال مەدرید ئارەزووی گواستنەوەی ویلیام سالیبای فەرەنسی و بەرگریکاری ئارسناڵ هەیە لە هاوینی 2025 .

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ریال مەدرید چاودێرانی خۆی ناردووە بۆ ئەوەی لە کاتی یارییەکەی نێوان ئارسناڵ و ئەستۆن ڤێلادا چاودێری یاریزانەکە بکەن، لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی دووەمی پرێمەرلیگدا.

 

گرێبەستەکەی سالیبا لەگەڵ تۆپ هاوێژەکانی لەندەن تا هاوینی ٢٠٢٧ درێژەی هەیە، تۆڕەکەش پشتڕاستی کردەوە کە ئارسناڵ ڕازی نابێت بە ڕۆشتنی سالیبا بۆ یانەی شاهانە، مەگەر ئۆفەرێکی دارایی گونجاو وەرنەگیرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

قالیباف : گەرووی هورمز هەرگیز ناگەرێتەوە دۆخی پێش شەڕ

گوران

به هۆی بەزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی هیندستان ڕەخنە لە حکوومەت دەگرن

سەڵاح

ئەمریکا چەند کەس و کۆمپانایای دیکەی سەر بە ئێرانی خستە لیستی تیرۆرەوە

سەڵاح