zagros news agency

ئه‌مڕۆ بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌فرێكی كه‌میش ده‌بارێت

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بارانی پچڕ پجڕ و بەفر تاوەکو ئێوارە بەردەوام دەبێت.

کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت کەشی ئەمڕۆ شەممە، 13/12/2025، ئاسمان هەوری تەواو بێت لەگەڵ بارینی بارانی پچڕ پچڕی بەردەوام تاوەکو ئێوارە، هەروەها بەفرێکی کەمیش لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان دەبارێت.

هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و مەوداى بینین لەنێوان 8 بۆ 10 کم دەبێت لەکاتژمیرێکدا.

ئاماژەی بەوەشداوە، پێشبینی دەکرێت کەشی سبەى یەکشەممە، 14/12/2025، ئاسمان هەوری تەواو بێت و پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت، ئەگەری بارینی نمە باران هەیە بە تایبەتی لە هەندێ ناوچە لە ڕۆژهەڵاتی هەرێم، هەروەها پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و مەوداى بینینیش 8 نۆ 10 کم دەبێت.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی

 

هەولێر : 13 پلەی سیلیزی

 

سلێمانی : 12 پلەی سیلیزی

 

دهۆک : 13 پلەی سیلیزی

 

زاخۆ : 13 پلەی سیلیزی

 

کەرکوک : 15 پلەی سیلیزی

 

هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی

 

گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی

 

بڕی بارانی 24 کاتژمێری ڕابردووی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سه‌ردانی بەغدا ده‌كات

یاسین

پرێمەرلیگ.. ئارسناڵ بەردەوامە لە ڕکابەری و بە کاتی لە پێشەنگە

یاسین

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین