zagros news agency

پرسەنامەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی بۆ کۆچی دوایی کۆچکردوو (حسێن کورد نەژاد)

 

بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو(حسێن کورد نەژاد)

 

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و توێژەر و تێکۆشەری ناسراو، (حسێن کورد نەژاد)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

 

حسێن کورد نەژاد کەسایەتییەکی دیار و ڕۆشنبیر و دڵسۆز بوو، هەروەها یەکێک بوو لە ئەندامانی بۆردی دامەزرێنەری ئەنستیتیۆی توێژینەوە و گەشەپێدان – کوردستان.

 

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین ئارامی و دڵنه‌وایی بە دۆست و خزم و هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و گیانی کۆچکردووش بەر دلۆڤانی خۆی بخات.

 

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥

هەواڵی پەیوەندیدار

نێچیرڤان بارزانی پشتگيرى له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوو پارێزگاى هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات

دڵشاد

وەزیری گەیاندنی عێراق: یەکەم وێستگەی زەمینیی عێراقی بۆ مانگە دەستکردەکان یەکشەممەی داهاتوو لە بەغدا دەکرێتەوە

یاسین

میلۆنی: نیقاب لە قوتابخانەکان قەدەغە دەکەین و ژمارەی خوێندکارانی بیانی سنووردار دەکرێت

سەڵاح