zagros news agency

وەزارەتی دارایی عێراق دەنگۆی دابەشنەكردنی مووچە ڕەت دەكاتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق، ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەكاتەوە كە بە ناوی وەزیری دارایی عێراقەوە كراون و ئاماژە بەوە دەدات: “وەزارەتی دارایی عێراق، پابەندبوونی خۆی بە خەرجكردنی مووچەی هەموو عێراق دووپات دەكاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 19/9/2024، وەزارەتی دارایی عێراق، ڕاگەیاندراوێكی لەبارەی دابەشكردنی مووچە بڵاو كردووەتەوە و تێیدا ئەوە خراوەتە ڕوو، لەم دواییانەدا هەندێک لایەن لێدوانێکیان لە زاری تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بڵاو کردووەتەوە، گوایە وەزارەتەکە توانای دابەشکردنی مووچەی چەند مانگی داهاتووی فەرمانبەران نییە، “وەزیری دارایی عێراق هیچ لێدوانێکی لەم بارەیەوە نەداوە.”

باس لەوەش كراوە، وەزارەتی دارایی عێراق، پابەندبوونی تەواوی خۆی بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینان، چاودێریی کۆمەڵایەتی و کەرتە ئەمنییە جیاوازەکانی عێراق دووپات دەکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

زیاتر لە 100 هەزار کەمبۆدی و 400 هەزار تایلاندی بەهۆی شەڕەوە ماڵی حاڵی خۆیان جێهێشت

سەڵاح

گوتەبێژی وەزیری دەرەوەی ئێران: ئەمریکا هاوپەیمانە عەرەبەکانی کردووەتە قەڵغانی مرۆیی

یاسین

لوبنان…. لە هێرشێکی درۆنیدا هەشت کەس کوژران

یاسین