zagros news agency

شارەوانیی کەلار بەربەستەکانی لافاو نۆژەندەکاتەوە

 

سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار ڕایگەیاند، بە مەبەستی خۆپارێزی و ڕێگریکردن لە مەترسییەکانی لافاو، بە هاوکاریی ئیدارەی گەرمیان و هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی ئاودێریی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکان، دەستیان کردووە بە هەڵمەتێکی چاکسازی بۆ ڕێکخستنەوەی بەربەستەکانی لافاو.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیی شارەوانی، کارکردن لەو پڕۆژەیەدا لە دەرەوەی شاری کەلار و بەدیاریکراوی لە نزیک گوندی سەید خەلیل چڕ کراوەتەوە.

 

لە هەڵمەتەکەدا تیمەکان هەڵدەستن بە ڕێکخستنەوە، بەهێزکردن و توندوتۆڵکردنەوەی ئەو بەربەستانەی کە بۆ ڕێگریکردن لە لافاو دروست کراون، تاوەکو مەترسی لەسەر ناوچەکە و هاووڵاتییان دروست نەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سلێمانی… كه‌سێك به‌چه‌قۆ كوژرا و بكوژیش دەستگیر کرا

سەڵاح

سزاکانی ئەمریکا پاڵ بە ئێران و وڵاتانی دیکەوە دەنێت پەنا ببەنە بەر دراوی دیجیتاڵی

سەڵاح

سێ حاڵەتی نوێی تووشبوو بە تای خوێنبەربوون تۆمار کرا

سەڵاح