بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، 15ی کانوونی یەکەمی 2025، چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنە شیعییەکان کۆببێتەوە بەمەبەستی یەکلاکردنەوەی کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق.
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ناو چوارچێوەی هەماهەنگییەوە، کۆبوونەوەکە تاوتوێی دیاریکردنی کاندیدێکی هاوبەش دەکات. لە ئەگەری نەگەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر یەک ناو، ئەوا ناوی سێ کاندید دەخرێتە بەردەم ئەندامان و لەڕێگەی دەنگدانەوە یەکێکیان هەڵدەبژێردرێت.
لەنێو کاندیدەکاندا، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی ئێستا، بە کاندیدی سەرەکی دادەنرێت و هاوپەیمانیی “ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان” بە فەرمی کاندیدی کردووە. لەگەڵ ئەوەشدا، ناوبراو هێشتا کۆدەنگی تەواوی لایەنەکانی ناو چوارچێوەکەی بەدەست نەهێناوە.

