zagros news agency

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی فەڕەنسی دەکات

 

ئه‌مڕۆ دووشەممە 12/15، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له‌ ‌جەنەڕاڵ فرانسوا تريكۆ، نوێنه‌ری باڵای فه‌ڕەنسا له‌ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش کرد.

 

له‌ کۆبوونەوەکەدا کە یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، پەرەپێدانی په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا و هه‌رێمى كوردستان و دۆخى ئەمنیی عێراق و ڕووبه‌ڕووبوونەوەی مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش لە عێراق و سووریا تاووتوێ کران.

 

هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سەر گرنگيى به‌رده‌وامبوونی پشتیوانیکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و هاوئاهەنگی نێوان هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تی و هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تيرۆر و پاراستنى ئاسایش و ئاراميى ناوچەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق دوو تۆمەتباری بیانی ڕادەستی وڵاتەکانیان دەکاتەوە دوای بێبەریبوونیان لە ئەندامبوون لە داعش

یاسین

کەشناسی: کاریگەری شەپۆلە گەرماکە لاواز دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

یاسین

لە ھەولێر و دھۆک زیاتر لە ٢٠٠ ھەزار دەنگدەر کێشەی پەنجەمۆریان ھەیە

یاسین