جەستن سیرۆ، ئەکتەری ئەمەریکی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە بەشداریکردنی لە بەشی دووەمی فیلمی بەناوبانگی (The Devil Wears Prada) و وەستان لە بەرامبەر ئەستێرەی جیهانی مێریل ستریپ.
سیرۆی تەمەن ٥٤ ساڵ لە لێدوانێکدا وتی: “ستریپ لەکاتی وێنەگرتندا هێندە پرۆفیشناڵە کە دوای چەند ساتێک هەست دەکەیت چەند بەختەوەریت لەگەڵیدا کار دەکەیت”.
بڕیارە فیلمەکە لە ١ـی ئایاری ٢٠٢٦ نمایش بکرێت و جگە لە مێریل ستریپ، هەریەکە لە ئان هاساوەی و ئێمیلی بلەنت ڕۆڵەکانیان دەگێڕنەوە.

