بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر له راگهیهنراوێكدا رایگهیاند، دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ (٢٠٢٥/١٢/١٦) بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر زانیاری پێگەیشت لە بوونی حاڵاتیێکی گیانلەدەستدان لە یەکێک لە بالەخانەکانی سنووری شاری هەولێر له نزيك گوندى رەشکین نزیک شەقامی خێرای (١٢٠ )مەتری شارى هەولێر.
ئهوهی خستهروو، مه فره زه كانى پۆليس دەستبەجێ گەیشتە شوێنی رووداو دەستیان بە لێکۆلینەوە کرد ، دەرکەوت پیاوێک بەناوی (ع.خ.ع)تەمەن ٥٦ ساڵ.کە کرێکار بووە لەهەمان باڵەخانە لەکاتی کارکردن لەنهۆمی سێيەمی ئەو بالەخانەیە کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەست داوە . بۆیە تەرمەکەی رەوانەی پزشیکی دادوەری هەولێر کرا.
پۆلیسی ههولێر له كۆتاییدا وتی، لێکۆلینەوەش لەرووداوەکە بەردەوامە.

