zagros news agency

بێڵ سکارێسگارد رۆڵی پێنیوەیز لە “It” دەگێڕێتەوە

بێڵ سکارێسگارد، ئەکتەری سویدی جارێکی دیکە بە ڕۆڵی مەهرەجە ترسناکەکە “پێنیوەیز” دەگەڕێتەوە، بەڵام ئەمجارە لە زنجیرەی “It: Welcome to Derry” کە بەرهەمی تۆڕی HBOیە.

زنجیرەکە دەگەڕێتەوە بۆ ڕابردوو و چیرۆکی دروستبوونی ئەم کەسایەتییە ترسناکە دەگێڕێتەوە. تیمێکی تایبەت کاریان لەسەر گۆڕینی شێوەی سکارێسگارد کردووە بۆ مەهرەجەکە، کە پرۆسەیەکی زۆر سەخت بووە.

دانانی ماکیاژ و لابردنی رۆژانە نزیکەی سێ بۆ چوار کاژێری خایاندووە. دەرهێنەری زنجیرەکە ستایشی ئارامیی سکارێسگاردی کردووە لە بەرگەرتنی ئەو ماوە زۆرەی ژووری ماکیاژ بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە ئەو کارەکتەرە بەرجەستە بکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینى تۆمار کرد

سەڵاح

ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی ھەولێر

گوران

خەڵاتی نۆبڵی فیزیکی ٢٠٢٥ بە سێ توێژەری جیهانی کوانتۆم بەخشرا

یاسین