zagros news agency

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: تاوانەکان بەڕێژەیەکی پێوانەیی کەمیان کردووە

 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، کۆمەڵێک ئاماری راگەیاند کە وەک خۆی دەڵێت “بۆ یەکەمجارە لە ماوەی سێ ساڵدا تۆمار دەکرێن”، تێیدا هاتووە کە تاوانە کۆمەڵایەتییەکان ١٤٪ و تاوانە تیرۆریستییەکان ٨٨٪ کەمیان کردووە.

 

لیوا میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری سێ ساڵی رابردووی خستە ڕوو و رایگەیاند: “دیدگای وەزارەتی ناوخۆ لەسەر چەند ئامانجێک بنیات نراوە، لەوانە رێگریکردن لە روودانی تاوان، خێرایی لە ئاشکراکردنیان و بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرە تاوانەکان.”

 

ئەوەشی زیاد کرد کە دۆخی ئەمنی لە باشترین ئاستدایە و بەغدا ئێستا شارێکە ناخەوێت، ئەمەش بەهۆی دابەزینی بەرچاوی رێژەی تاوان و سەرکەوتنی روونی سیستمی ئەمنی.

 

میقداد میری روونیکردەوە کە لە سێ ساڵی رابردوودا: تاوانە گرنگەکانی وەک (کوشتنی بەئەنقەست، رفاندن و دەستدرێژی) بەڕێژەی ١٤٪ کەمیکردووە. ێژەی ئاشکراکردنی تاوانەکان گەیشتووەتە ٨٠٪. جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردن گەیشتووەتە ٨٦٪.

 

ئاشکراشی کرد: تاوانە تیرۆریستییەکان بە رێژەی ٨٨٪ کەمیان کردووە و دیاردەی “شەڕی عەشایەری” زۆر سنووردار کراوە.

 

لەبارەی ماددە هۆشبەرەکاندا، میری جەختی کردەوە: ٢١ هەزار فەرمانی دەستگیرکردن جێبەجێ کراوە و ١٢٣١ تۆڕی بازرگانی تێکشکێنراون. ١١٠٠ سزای زیندانی هەتاهەتایی و ٨٦ سزای لەسێدارەدان دەرچووە. ١٢٦ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بازرگانە نێودەوڵەتییەکان دەرکراوە.

 

جەختیشی کردەوە کە هیچ کارگەیەک بۆ دروستکردن یان چاندنی ماددەی هۆشبەر لە ناو خاکی عێراقدا بوونی نییە.

 

لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کرد کە ڕێژەی ئاگرکەوتنەوەکان ٥٧٪ کەمی کردووە. سەبارەت بە کارتی نیشتمانیش، تا ئێستا ٤٩ ملیۆن کارت دەرکراوە و پڕۆسەکە گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی (زیاتر لە ٩٦٪ی هاووڵاتیان کارتەکەیان وەرگرتووە)، هەروەها ڕۆژانە ٤٠ هەزار کارت دروست دەکرێت و ٧٥ نووسینگەی پاسپۆرت لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات کراونەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەولێر… ئاگرێک لە کۆگایەک کەوتەوە

یاسین

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سەڵاح

کەشناسی هەرێم: بارانی بە لێزمە و بەخوڕ دەبارێت

سەڵاح