zagros news agency

ڕوانگەی عێراقی سەوز: ڕەنگە هاوینی داهاتوو وشکەساڵی کاریگەریی لەسەر ئاوی خواردنەوەی بەغدا هەبێت

 

ڕوانگەی عێراقی سەوز ڕایگەیاند، عێراق پێویستی بە زیاتر لە 100 ملیار مەتر سێجا ئاو هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی.

ڕوانگەی عێراقی سەوز لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، بڕی بارانبارین لە سەرتاسەری عێراق لە ئاستی پێویستدا نەبووە و عێراق پێویستی بە دوو ئەوەندەی بڕی باران هەیە لە ماوەکانی داهاتوودا.

ئاماژەی بەوەشدا، دوای دابەزینی ئاستی ئاوی ڕووبارەکانی دیجلە و فورات، عێراق پێویستیی بە زیاتر لە 100 ملیار مەتر سێجا ئاو هەیە، چونکە دابەزینی ئاوی هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات بووەتە هۆی دابەزینی کوالێتی ئاو، زیادبوونی ئاستی ئاوی خوێ لە بەسرە، دووپاتیشی کردەوە، وشکەساڵیی کاریگەری لەسەر ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاست و زۆنگاوەکان هەبووە و پلانی کشتوکاڵی زستانەشی بۆ نزمترین ئاست دابەزاندووە.

ڕوانگەکە ڕوونیشیکردەوە، بڕی ئەو بارانبارینەی کە لەم دواییانەدا باریوە زۆر نییە بە بەراورد بەو وشکەساڵیەی کە کاریگەری لەسەر عێراق هەبووە، بەتایبەتی لە ئەمساڵدا، ڕوونیشی کردەوە، هاوینی داهاتوو ڕەنگە قەیرانی ئاو خراپتر بێت تا ئەو ڕادەیەی ڕەنگە کاریگەری لەسەر ئاوی خواردنەوەش هەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

خۆپیشاندەرانی بەسرە دەروازەی کێلگەی نەوتی ڕومێلەیان داخست

سەڵاح

ولایەتی: هاتنی ترەمپ کار ناکاتە سەر سیاسەتی درەوەی ئێران

سەڵاح

باڵوێزی ئیسرائیل لە واشنتن: بەم نزیکانە ئۆپەراسیۆنێک دژی ئێران دەکەین کە تەقاندنەوەی پەیجەرەکانی بچووکە لەچاویا

سەڵاح