zagros news agency

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا 10 ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و ژمارەیەک هاووڵاتی بوونە قوربانی

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، 21-12- 2025، ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای بەسرە-بەغدا لە نزیک پارێزگای دیوانیە لە باشووری عێراق ڕوویدا.

ئاژانسی هەواڵی شەفەق نیوز ڕایگەیاند، لە ڕووداوەکەدا نزیکەی 10 ئۆتۆمبێل پێکیاندادا، کە بەهۆیەوە لانیکەم چوار کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکە برینداربوون، کە برینی هەندێکیان سەختە، هەروەها پێشبینی دەکرێت بەهۆی سەختی ڕووداوەکە ژمارەی مردن زیاد بێت.

شایەتحاڵەکانی ڕووداوەکە ئاماژەیان بەوەداوە، لەدوای ڕووداوەکە چوار تەرمیان دەرهێناوە، هاوکات تیمەکانی بەرگری شارستانی و فریاگوزاری لە هەوڵی دەرهێنانی دوو تەرمی دیکەدا بوون.

باسیان لەوەشکرد، بەهۆی ڕووداوەکەوە هاتوچۆ لەسەر ڕێگاکە وەستاوە، هۆکاری ڕووداوەکەش بۆ کەمبوونەوەی ئاستی بینین بەهۆی تەم و مژ و خیرایی لێخوڕین بووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی عێراق، ئێوارەی ڕۆژی شەممە، داوای لە هاووڵاتیان کرد، بەهۆی دروستبوونی شەپۆلێکی تەم و مژ لەسەر ڕێگاوبانەکان پابەند بن بە ڕێسا و ڕێنماییەکانی هاتوچۆ، هەروەها دەبێت شۆفێران بە وریایی ئۆتۆمبێل لێبخوڕن و گرنگی بە پاراستنی سەلامەتی خۆیان و ڕێگاوبان بدەن.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ناجێگیری دۆخی کەشوهەوا بووەتە هۆی ڕاگرتنی چەندین گەشتی ئاسمانی لە عێراق، هاوکات چەندین ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویداوە کەبەهۆیەوە ژمارەیەک کەس گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

لالیگا.. جیرۆنا شکستی بە بەرشەلۆنە هێناو ریالی کردە پاڵەوان

یاسین

ئێران داوای لە حەسەن نەسروڵا کردووە خۆی حەشار بدات

سەڵاح

هه‌ولێر.. دانانی به‌ردی بناغه‌ی شه‌قامێكی 60مه‌تریی دووساید به‌ گوژمه‌ی 36 ملیار و 300 ملیۆن دینار

سەڵاح