ئەمڕۆ چوارشەممە 24-12-2025
کەش /ئاسمان لە سنوری پارێزگای هەولێر و دهۆک نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت وەکاریگەری شەپۆڵەکە لەسەر پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک کۆتای هاتووە بەڵام لەسنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە وکەرکوک و ئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی راپەرین بە شێوەی نمە بارانی پچر پچر بەردەوامی دەبێت تاکو دوای نیوەرۆ لە پاشان کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە . بەگشتی ناوچە شاخاوییەکان ئاسمانی نیمچە هەور دەبێت بە درێژایی کاتەکان .
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 20 ) کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا.
پلەکانی گەرما / کەمێک نزم دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.
مەوداى بینین / لە نێوان ( 9 – 10 ) کم دەبێت .
سبەى پێنجشەممە 25-12-2025
کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور و هەندێ کات نیمچە هەور دەبێت .
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10– 20) کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 9 – 10 ) کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی
دهۆک : 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ :16 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
سۆران: 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 18 پلەی سیلیزی.
2025/12/24


