zagros news agency

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا 62 دۆلاری تێپەڕاند

 

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت درێژەی دا بە بەرزبوونەوە بەرچاوەکانی دوو رۆژی رابردووی خۆی و نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور 14 سەنت بەرزبووەوە و بە 62 دۆلار و 42 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 13 سەنت بەرزبووەوە و بە 58 دۆلار و 41 سەنت مامەڵەی پیوەدەکرێت.

بەرزبوونەوەی گەشەی ئابووری ئەمریکا و مەترسییە جیوسیاسییەکان لەسەر نەمانی نەوتی ڤەنزۆێلا لە بازاڕەکاندا، بە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەستنیشان کراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

‎ڕۆژنامەی (عالەم ئەلجەدید): گەنجینە بەتاڵە و ملیۆنان مووچەخۆری عێراقی لەبەردەم هەڕەشەی برسیبووندان

گوران

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵيۆزى ئازه‌ربايجان تاوتوێی چه‌ند بابه‌تێك ده‌كه‌ن

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبونەوە

سەڵاح