zagros news agency

کارەکانی کۆمیسیۆنی پرۆسەی ئاشتی لە پەرلەمانی تورکیا بۆ دوو مانگی دیکە ‌درێژ کرایەوە

 

کارەکانی کۆمیسیۆنی هاودەنگیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی لە پەرلەمانی تورکیادابۆ ماوەی دوو مانگی دیکە درێژکرایەوە

بڕیار بوو کارەکانی ئەم کۆمیسیۆنە لە کۆتایی ئەم ساڵی زایینییەدا کۆتایی بێت. لایەنەکانی نێو کۆمیسیۆنەکە ڕاپۆرتیان دەربارەی هەموارە یاسایییەکانی پەیوەست بە پرۆسەی ئاشتی پێشکەش بە سەرۆکایەتیی پەرلەمان کردبوو. چاوەڕوان دەکرێت تیمێکی تایبەت ڕاپۆرتی کۆتایی تایبەت بە کۆمیسیۆنەکە ئامادە بکات. بەڵام بەو پێیەی ئامادەکردنی ڕاپۆرتی کۆتایی تا کاتی دیاریکراو کۆتایی نایەت، کۆمیسیۆنەکە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٤ی کانوونی یەکەم، بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری دا ماوەی کارەکانی بۆ دوو مانگی دیکە درێژ بکاتەوە.

کۆمیسیۆنی هاودەنگیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی لە کۆبوونەوەکانیدا گوێی لە چین و توێژە جیاوازەکان گرتووە. لە ئێستایشدا، کۆمیسیۆنەکە لە قۆناغی ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکدایە کە هەنگاوە پێویستەکانی پرۆسەی ئاشتی لەخۆ دەگرێت. ئەم کۆمیسیۆنە بە ئامانجی لێکۆڵینەوە و پێشخستنی پرۆسەی ئاشتی و یەکگرتوویی نیشتمانی لە تورکیادا دامەزراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕێکخراوێک: لە ئێران زیاتر لە 50 هەزار کەس بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە دەستگیرکراون

سەڵاح

ڕه‌شنووسی ماسته‌رپلانی وه‌زاره‌تی كاره‌با ته‌واو بوو

سەڵاح

بەرشەلۆنە چاوی لە سێ یاریزانە

یاسین