zagros news agency

دوو تانکیی گەورەی نەوت به هۆی هێرشی درۆنی لە ڕووسیا گڕیان گرت

 

، دەسەڵاتدارانی دەڤەری کراسنۆدار لە باشووری ڕۆژاوای ڕووسیا ڕۆژی پینجشەممە ڕایانگەیاند، دوو تانکی گەورەی نەوت لە بەندەری تەمریوک دوای هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئاگریان گرت. ئاگرەکە نزیکەی دوو هەزار مەتری چوارگۆشەی گرتووەتەوە و دەیان ئاگرکوژێنەر بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕەوانەی شوێنەکە کران. ڕووسیا دەڵێت لەم هێرشەدا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

بەندەری تەمریوک دەکەوێتە سەر دەریای ئازۆڤ و لە پردی کێرچ نزیکە کە ڕووسیا بە نیمچەدوورگەی کڕیمیای داگیرکراوەوە دەبەستێتەوە. ئەم بەندەرە و دەڤەری کراسنۆدار بەگشتی، بۆ ڕووسیا شوێنێکی ستراتیژی گرنگن و زۆرجار دەبنە ئامانجی هێرشەکانی ئۆکرانیا.

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکە لە ماوەی شەوێکدا ١٤١ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیای خستووەتە خوارەوە ، کە حەوتیان لەسەر دەڤەری کراسنۆدار بوون. ئۆکرانیا هێشتا هیچ لێدوانێکی فەرمیی لەسەر ئەم هێرشانە نەداوە.

هەر لە پەیوەندی بە جەنگەوە، ڕۆژی پێنجشەممە، کانوونی یەکەمی ٢٥، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، ئاماژەی بەوە کرد ڕەشنووسی ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لەگەڵ ڕووسیا ئامادە کراوە و ڕووسیا ئێستا لێی دەکۆڵێتەوە. زێلێنسکی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە کیێڤ گوتی ئەو دۆکۆمێنتە بیست خاڵییە گەرەنتیی ئەمنیی بە ئۆکرانیا دەدات کە هاوشێوەی ئەندامبوونە لە پەیمانی ناتۆدا. بەپێی ڕەشنووسەکە، دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی، ئۆکرانیا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بەڕێوە دەبات. زێلێنسکی گوتی هەندێک خاڵی دۆکۆمێنتەکە بۆ ئەو “جێی ڕەزامەندیی نییە”.

هەواڵی پەیوەندیدار

لێبوردنی نێودەوڵەتی: دەستبەسەرکراوانی کەمپی ئەلجەدعە لە عێراق ئەشکەنجە دەدرێن

سەڵاح

دوو دەروازەی سەرەکیی نێوان حکوومەتی سووریا و هەسەدە داخران

یاسین

مارسێلۆ دەگەڕێتەوە مەدرید

یاسین